چاوان ئاڵتون و مریه‌م زیوی‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی برده‌وه‌

پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

هه‌ردوو كیژه‌ یاریزان چاوان به‌هادین و مریه‌م عه‌بدول حه‌مید له‌ تیمی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان ده‌ست كه‌وت و نازناو بۆ یانه‌كه‌یان و ولاَتی‌ عێراق له‌ پاڵه‌وانێتی‌ عه‌ره‌بی‌ به‌ده‌ست بهێنن دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاڵتون و زیویان له‌ مل كرا .

له‌ شاری‌ شاریقه‌ و له‌ درێژه‌ی‌ یارییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ و له‌ یاری‌ سێ‌ باز ، چاوان به‌هادین ی‌  كیژه‌ پێشمه‌رگه‌كه‌ی‌ كوردستان توانی‌ به‌ خۆ هه‌ڵدانی‌ 11،48 م پله‌ی‌ یه‌كه‌م و میدالیای‌ ئاڵتون به‌ده‌ست بهێنێت .

له‌ هه‌مان یاری‌ پله‌ی‌ دووه‌م بۆ ئایه‌ وه‌لید بوو له‌ ولاَتی‌ میصر به‌ 11،44 م ، ئه‌مه‌و له‌ یاری‌ بازی‌ به‌رز مریه‌م عه‌بدول حه‌میدی‌ كیژه‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ 1،67 سم پله‌ی‌ دووه‌م و میدالیایی‌ زیوی‌ برده‌وه‌ و نازناوی‌ ئه‌و یاریه‌ش بۆ ولاَتی‌ میصر بوو به‌ جیاوازی‌ 3 سانتیم كه‌ 1،70 سم .


PM:08:59:09/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌