پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری شارقه یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی كاراتێی ولاَتانی عه‌ره‌بی بۆ كچان له جۆری كاتا به‌رده‌وامه و له ڕكابه‌رییه‌كانی دا و دوای ململانێیه‌كی به‌هێز دواجار كیژه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ( ئه‌وین ئامانج ) توانی به پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م بگاته قۆناغی چوار گۆشه‌ی زیِِڕین به كۆكردنه‌وه‌ی 21.1 خاڵ و هه‌روه‌ك له هه‌مان كۆمه‌ڵه ولاَتی سوریا به پله‌ی یه‌كه‌م و به 21،3 خاڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و كوێت به 21 خاڵ پله‌ی سێهه‌م و عومان چواره‌مه به 20،2 خاڵ و پله‌ی پێنجه‌میش بۆ ولاَتی سعودیه یه به 19،8 خاڵ .
ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌رده‌وامه و ئه‌وینی پێشمه‌رگه بۆ میدالیاكان ڕكابه‌ری ده‌كات و له چوار گۆشه‌ی زێڕیندا یاریزانه‌كانی ئیمارات ، عیراق ، سوریا و لیبیا بۆ میدالیا یاری ده‌كه‌ن .