پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری شاریقه‌ی ولاَتی ئیمارات ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی بۆ یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدان ده‌ستپێكردوو له یه‌كه‌م ڕۆژی یارییه‌كاندا و له یاری یه‌ك باز مریه‌م عه‌بدول حه‌میدی كیژه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیایی ئاڵتون به‌ده‌ست بهێنێت دوای ئه‌وه‌ی 5،33 م بازی دا .
ئه‌مه‌و له هه‌مان یاری چاوان به‌هادین پله‌ی چواره‌می مسۆگه‌ر كرد به 4،98 م و هه‌رچی له یاری 10 هه‌زار مه‌تر بوو دیانا كه‌ریم سعید پله‌ی سێهه‌م و میدالیایی بڕۆنزی برده‌وه .
سه‌باره‌ت به ده‌ست كه‌وته‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژی كیژانی پێشمه‌رگه نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیمی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت زانیاری زیاتری دا و ووتی ، پاڵه‌وانێتیه‌كی پڕ ڕكابه‌رییه و یاریزانی ئاست به‌رزی تێدایه ، هه‌روه‌ك ووتیشی له یاری یه‌ك باز ، مریه‌م عه‌بدول حه‌میدی كیژه یاریزانمان توانی میدالیایی ئاڵتون ببات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاری فه‌رمی خۆشی نه‌بوو ، چاوان به‌هادین به ژماریه‌كی زۆر باش پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ست هێنا له هه‌مان یاری دا .
هه‌ر سه‌باره‌ت به یارییه‌كان ، سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی ، دیانا كه‌ریم له یارییه‌كی به‌هێزدا كه ڕاكردنی 10 هه‌زار مه‌تره پله‌ی سێهه‌م و میدالیایی بڕۆنزی به‌ده‌ست هێناوه .
جێگه‌ی باسه یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه له ڕۆژی هه‌ینی 9 ى شوبات به‌رده‌وام ده‌بێت و كیژانی پێشمه‌رگه كه به شێوه‌ی خواستن پێكهاته‌ی یانه‌ی فه‌تات نینوی یان به‌هێز كرده‌وه ده‌چنه‌وه نێو كێبڕكێكان .