كیژه‌ پێشمه‌رگه‌كان له‌به‌رامبه‌ر بژارده‌ی‌ ولاَتی‌ ئیمارات یاری‌ ده‌كه‌ن

وێنه‌ / ئه‌ندامانی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ هونه‌ری‌ پاڵه‌وانێتی‌ كاراتێی‌ عه‌ره‌بی‌
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ نێو هۆڵی‌ هۆتێل شیراتۆن له‌ شاری‌ شارقه‌ی‌ ولاَتی‌ ئیمارات ، یه‌كێتی‌ كاراتێی‌ عه‌ره‌بی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ هونه‌ری‌ پاڵه‌وانێتی‌ كاراتێی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ ئه‌نجام دا .

له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه‌ ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ 8 ی‌ شوباتی‌ 2024 و به‌ ئاماده‌بوونی‌ م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سه‌رۆك شاندی‌ تیمی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و ئه‌رسه‌لان مورادی‌ و به‌ختیار ئه‌حمه‌د ڕاهێنه‌رانی‌ تیمه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ چوو تێیداو دوای‌ ڕاكێشانی‌ تیروپشك و له‌سه‌ر ئاستی‌ تاك كیژه‌ یاریان ، ئه‌وین ئامانج له‌ تیمی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕوبه‌ڕوی‌ یاریزانی‌ بژارده‌ی‌ ولاَتی‌ سعودیه‌ ده‌بێته‌وه‌ .

ئه‌مه‌و له‌ گروپی‌ یه‌كه‌م یاریزانه‌كه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانانی‌ ولاَتانی‌ ( كوێت ، سعودیه‌ ، سوریا ، عه‌مان ) یاری‌ ده‌كات .

هه‌روه‌ك له‌ كاتای‌ تیمی‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌ پێك هاتوون له‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ولاَتانی‌ ( سعودیه‌ ، ئیمارات ، كوێت و عێراق ) كیژه‌ پێشمه‌رگه‌كان كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ عێراق ده‌كه‌ن له‌ یه‌كه‌م ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یاندا له‌به‌رامبه‌ر یاریزانانی‌ ئیمارات كه‌ به‌هێزترین ڕكابه‌ری‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ن یاری‌ ده‌كه‌ن .

جێگه‌ی‌ باسه‌ تیمی‌ كاراتێی‌ كاتا و كۆمێته‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پاڵه‌وانێتی‌ یانه‌كانی‌ عه‌ره‌بی‌ كه‌مپێكی‌ چڕی‌ ئاماده‌كاری‌ ئه‌نجام داو ده‌یانه‌وێت نازناو و ده‌ست كه‌وته‌كان به‌ده‌ست بهێنن و به‌ میدالیا و جامه‌كانه‌وه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ .



PM:04:01:08/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 2060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌