پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه پاڵه‌وانه‌كانی عه‌ره‌بی ، تیمی كاراتێی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی سلێمانی یه‌وه گه‌یشتنه شاری شاریقه‌ی ئیمارات .
سه‌باره‌ت به به‌شداری تیمی كچانی یانه‌ی پیشمه‌رگه و ئاماده‌كاریان بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه‌ی پێشمه‌رگه و هاوكات سه‌رۆك شاندی تیمی كاراتێی یانه‌كه بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه ئاماده‌كارییه‌كی چڕیان بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه ده‌ست پێكردووه و ده‌یانه‌وێت ببنه تیمی یه‌كه‌م له یارییه‌كانی كاتا و كۆمیته له‌و ڕكابه‌رییه به‌هێزانه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا .
ناوبراو ووتیشی ، كچانی پێشمه‌رگه دوای به‌ده‌ست هێنانی نازناوی عێراق دیاری كراون بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه و به سوپاسه‌وه جگه‌له هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی یانه‌كه‌مان ، لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق و د ، عادل عیدان - ی سه‌رۆكی یه‌كێتی كاراتێی عێراق پاڵپشتی ته‌واویان كردووین ، هه‌روه‌ك سوپاسی هه‌ریه‌ك له د ، به‌یدا سه‌رۆكی نوسینگه‌ی وه‌رزشی ژنانی عێراقی كرد له دابین كردنی پێداویستی و كاره‌كانی كارگێڕی تیمه‌كه‌یان .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی كه‌مپ و ئاماده‌كاری كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له واده‌ی ئاماده‌كاریان شێرزاد محه‌مه‌د ووتی ، تیمه‌كه‌مان له ژێر سه‌رپه‌رشتی هه‌ریه‌ك له ڕاهێنه‌ران ئه‌رسه‌لان مورادی و به‌ختیار ئه‌حمه‌د ه‌وه به شێوه‌یه‌كی چڕ ئاماده‌كاریان پێكراوه و جگه‌له یاریزانانی تیمی كچانی یانه‌كه‌مان ، پێكهاته‌كه‌مان به دوو كیژه یاریزانی یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ تۆكمه كردووه و هه‌ربۆیه به ناوی یانه‌ی پێشمه‌رگه سوپاسیان ده‌كه‌ین .
له درێژه‌ی وته‌كانی دا سه‌رۆك شاندی تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی ، ڕۆڵی خاتوو له‌یلا محه‌مه‌دی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی خانمانی عێراق به‌رز ده‌نرخێنین كه له واده‌ی ئه‌نجام دانی مه‌شق و ئاماده‌كاریه‌كان هاوكاریان بووه و له نزیكه‌وه چاودێری كردوون .
دواجار سكرتێری یانه‌ی پێشمه‌رگه هیوای خواست كه بتوانن له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ئه‌نجامی كاریگه‌ر و به‌رچاو بۆ شاری سلێمانی و كوردستان و عێراق به‌ده‌ست بهێنن و به میدالیا و جامی یه‌كه‌می یه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه خاكی نیشتیمان .
جێگه‌ی باسه بڕیاره یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی كاراتێی كچانی یانه‌كانی عه‌ره‌بی له به‌رواری 8 تا 12 ی شوباتی 2024 و له شاری شاریقه‌ی ولاَتی ئیمارات به‌ڕێوه بچێت .