ئه‌كادیمیایی‌ سلێمانی‌ پاڵه‌وانێتییه‌كی‌ دۆستانه‌ ئه‌نجام ده‌دات و پێشمه‌رگه‌ به‌شداره‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌سه‌رپه‌رشتی‌ ئه‌كادیمیایی‌ سلێمانی‌ بۆ پێگه‌یاندنی‌ به‌هره‌مه‌ندان ، پاڵه‌وانێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ فێرگه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و ده‌وروبه‌ری‌ بۆ له‌ دایك بوانی‌ 2014 و 2015 به‌ڕێوه‌ ده‌چێت .

سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌ چوونی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ فه‌رمان محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری‌ هونه‌ری‌ فێرگه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، وه‌ك هه‌میشه‌ فێرگه‌ و ئه‌كادیمیاكان گرنگی‌ به‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و جۆره‌ پاڵه‌وانێتییه‌ دۆستانانه‌ ده‌ده‌ن و ئه‌نجام دانی‌ ئه‌و چالاكیانه‌ش گرنگی‌ زۆری‌ بۆ پێگه‌یاندنی‌ یاریزانی‌ نوێ‌ ده‌بێت .

نابراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا 12 فێرگه‌ به‌شدارن كه‌ بریتین له‌ ( گه‌شه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان ، زه‌ڕایه‌ن ، سه‌ید سادق ، یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ، قوتابخانه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان ، ئاینده‌ی‌ ئازادی‌ ، فێرگه‌ی‌ سه‌رده‌م ، فێرگه‌ی‌ سه‌گرمه‌ ، فێرگه‌ی‌ شه‌هید ئاوات ، یانه‌ی‌ به‌ختیاری‌ ، فێرگه‌ی‌ هاموون و ئه‌كادیمیایی‌ سلێمانی‌ ) .

سه‌باره‌ت به‌ شێوازی‌ به‌ڕێوه‌ چوونی‌ یارییه‌كان سه‌رپه‌رشتیاری‌ هونه‌ری‌ فێرگه‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ووتی‌ ، بڕیاره‌ ئه‌و 12 فێرگه‌یه‌ دابه‌شی‌ سه‌ر سێ‌ كۆمه‌ڵه‌ بكرێن و دواتر و له‌ هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك دوو تیم ده‌گاته‌ قۆناغی‌ پێش كۆتایی‌ و پاشان شه‌ش تیم له‌و قۆناغه‌دا دووباره‌ به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ یاری‌ ده‌كه‌ن و تیمی‌ یه‌كه‌می‌ كۆمه‌ڵه‌كان یاری‌ كۆتایی‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن .

له‌ كۆتایدا فه‌رمان محه‌مه‌د ووتی‌ ، تیمی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌كاری‌ ته‌واوی‌ هه‌یه‌ و ده‌مانه‌وێت له‌ ته‌واوی‌ چالاكی‌ و پاڵه‌وانێتیه‌ فه‌رمی‌ و دۆستانه‌كاندا به‌ ئاستێكی‌ به‌رز ببینرێن و نازناوه‌كان به‌ده‌ست بهێنین به‌ هه‌مان شێوه‌ش بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ ئاماده‌كاریمان هه‌یه‌و به‌شداری‌ ده‌كه‌ین .



PM:05:04:06/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 1664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌