پێشمه‌رگه‌ ماڵئاوای‌ له‌ جامی‌ عێراق كرد

پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ درێژه‌ی‌ یارییه‌كانی‌ جامی‌ یانه‌كانی‌ عێراق و له‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ یارییه‌كانی‌ دا كه‌ 20 یانه‌ به‌شداره‌ ، تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگه‌كه‌ی‌ و له‌ شاری‌ به‌غدادی‌ پایته‌ختی‌ عێراق بوونه‌ میوانی‌ یانه‌ی‌ نه‌فت .

له‌و یاریه‌دا كه‌ له‌ كاتژمێر 2:00 ی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ 3 ی‌ شوباتی‌ 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ ئه‌مانه‌ به‌غداد به‌ڕێوه‌ چوو ، سه‌رئه‌نجام و دوایی‌ ململانێی‌ یاریزانانی‌ هه‌ردوو تیم یانه‌ی‌ نه‌فت توانیان به‌ ئه‌نجامی‌ گۆلێكی‌ بێ‌ وه‌لاَم بردنه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنن به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ ماڵئاوای‌ له‌ جامی‌ یانه‌كانی‌ عێراق كرد .





PM:04:15:03/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 1480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌