پێشمه‌رگه‌ صمودی‌ دووچاری‌ شكستێكی‌ قورس كردوو سێ‌ خاڵی‌ گرنگی‌ لێ‌ وه‌رگرت

پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

جه‌وله‌ی‌ پێنجه‌م له‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق به‌ڕێوه‌ چوو له‌ به‌هێزترین یاری‌ ئه‌و جه‌وله‌یه‌دا كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ نێو هۆڵی‌ شه‌هیدی‌ ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌دی‌ تایبه‌ت به‌ یانه‌كه‌یان میوانداریان له‌ یانه‌ی‌ صمود كرد .

ئه‌و یارییه‌ له‌ كاتژمێر 4:00 ی‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 2 ی‌ شوباتی‌ 2024 به‌ڕێوه‌ چوو تێیداو دوایی‌ یارییه‌كی‌ پڕ ڕكابه‌ری‌ دواجار كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گرنگ به‌ده‌ست بهێنن و به‌ ئه‌نجامی‌ 3 - 1 سێت یارییه‌كه‌یان لێبردنه‌وه‌ .

به‌و سه‌ركه‌وتنه‌شیان پێشمه‌رگه‌كان كۆی‌ خاڵه‌كانیان گه‌یانده‌ 22 خاڵ و هه‌نگاوێكی‌ گرنگیان به‌ره‌و گه‌یشتن به‌ قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێِرین نا .

هه‌ر له‌ ئه‌نجامی‌ یارییه‌كانی‌ جه‌وله‌ی‌ پێنجه‌می‌ قۆناغی‌ دووه‌م :

مه‌صافی‌ شیمال × هه‌ولێر 1 - 3 

به‌حری‌ × نینوی‌ 3 - 0

حه‌بانیه‌ × غاز جنوب 3-0


PM:08:56:02/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌