تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ پێشمه‌رگه‌ تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات

پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ خولی‌ نایابی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق و بنیاتنانی‌ تیمێكی‌ تۆكمه‌ بۆ ئه‌و خوله‌ به‌هێزه‌ ، ده‌سته‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌رانی‌ تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ یاریزانان ئه‌نجام ده‌ده‌ن .

سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كاری‌ و تاقیكردنه‌وه‌ی‌ یاریزانانی‌ نوێ‌ ، فه‌رمان محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری‌ هونه‌ری‌ فێرگه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، ئاماده‌كاری‌ ئه‌م وه‌رزه‌مان بۆ خولێكی‌ به‌هێزی‌ پڕ ڕكابه‌ری‌ ده‌بێت كه‌ خولی‌ نایابی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیارمان داوه‌ كه‌ له‌ كاتژمێر 9:00 ی‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی‌ 3 ی‌ شوباتی‌ 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ فه‌رمانده‌یی‌ تایبه‌ت به‌ یانه‌كه‌مان تاقیكردنه‌وه‌ بۆ یاریزانانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و ده‌وروبه‌ری‌ ئه‌نجام بده‌ین .

نابروا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت بۆ له‌ دایك بوانی‌ سالاَنی‌ 2008 و 2009 و هه‌روه‌ك داوای‌ له‌ ته‌واوی‌ ئه‌و یاریزانانه‌ كرد كه‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن له‌ خولی‌ عێراق یاری‌ بكه‌ن له‌ كاتی‌ دیاری‌ كراو له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ فه‌رمانده‌یی‌ ئاماده‌بن .


PM:08:30:02/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 3164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌