پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی زیاتر بره‌و دان به ئاستی فێرخوازانی ، فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌كه‌یان ، فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه وانه تیۆرییه‌كانی بۆ یاریزانه‌كانی چڕ ده‌كاته‌وه .
له نێو هۆڵی وانه‌كانی یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به وانه‌بێژی ، فه‌رمان محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ری فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌كه و به ئاماده‌بوونی ته‌واوی یاریزانانی فێرگه‌كه له ئاسته جیاوازه‌كان به شێوه‌ی سكرین باسی چۆنێتی ئاماده‌كاری یاریزان له پێش یاری كردن و دوایی یاریكردن ڕونكرایه‌وه .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری یاریزانه‌كانیان له نێو یاریگه‌دا ، وانه‌بێژ و سه‌رپه‌رشتیاری فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، به گرنگییه‌وه له ئاستی یاریزانه‌كانی ئاسته جیاوازه‌كانی فێرگه‌كه‌مان ده‌ڕوانین ، هه‌ربۆیه جگه‌له مه‌شقه جه‌سته‌یی و وانه پراكتیكێكان گرنگی به لایه‌نی ده‌رونی و په‌روه‌رده‌ی و ئاماده‌كاری یاریزانانمان ده‌ده‌ین له پێش یاریكردن و دوایی یاریكردن تا متمانه بوون به خودیان بۆ دروست بكه‌ین .
فه‌رمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه توانیویانه له ڕێگه‌ی وانه تیۆرییه‌كانه‌وه سودێكی زۆر به یاریزانان یان بگه‌یه‌نن و ئه‌وه‌ش له كاتی به‌ڕێوه چوونی یاریه‌كانیان له خوله جیاوازه‌كان ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و سودی زۆریان لێ بینیوه هه‌روه‌ك چۆن خوێندكار له قوتابخانه وانه ده‌خوێنێت دواتر له تاقیكردنه‌وه‌دا به وه‌لاَمه‌كانی سه‌ركه‌توو ده‌بێت ئاواش له پێگه‌یاندنی یاریزانێكی ته‌ندروست و سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت شێوازی جیاواز بۆ بره‌ودان و به‌ره‌و پێشچونیان له یاریگه‌دا بۆ جێبه‌جێ بكرێت .
جێگه‌ی باسه فێرگه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ئاسته‌كانی خونچه‌كان تا بێچوه شێران له خۆ ده‌گرێت و له رێگه‌ی ئه‌و فێرگه‌یه‌وه به ده‌یان یاریزان له ئاسته‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوانی یانه‌كه توانیویانه نمایشی ئاستی به‌رزی هونه‌ری خۆیان بكه‌ن و جامه‌كان له خوله‌كاندا به‌ده‌ست بهێنن ، ئه‌مه‌و جگه‌له‌وه‌ی بۆته قوتابخانه‌ی پێگه‌یاندنی یاریزان بۆ داهاتووی شاری سلێمانی و به‌هێزتر بوونی ژێر خانی وه‌رزشی شاره‌كه .