له‌ نێو 16 فێرگه‌ ، بێچوه‌ شێرانی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌م بوون


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ چه‌م چه‌ماڵ له‌ نێو شارۆچكه‌كه‌ی‌ و به‌به‌شداری‌ 16 فێرگه‌ی‌ یانه‌ و فێرگه‌كان ، پاڵه‌وانێتیه‌كی‌ دۆستانه‌ی‌ بۆ ئاستی‌ بێچووه‌ شێران و بۆ له‌ دایك بووانی‌ ته‌مه‌ن 2010 ڕێك خست .

له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه‌ فێرگه‌ی‌ یانه‌كانی‌ ، خاك ، پێشمه‌رگه‌ و چه‌م چه‌ماڵ و فێرگه‌ میللییه‌كان به‌شدار بوون تێیداو دوایی‌ كێبڕكێیه‌كی‌ به‌هێز دواجار بێچوه‌ شێرانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان له‌ یاری‌ كۆتایدا و له‌به‌رامبه‌ر فێرگه‌ی‌ به‌رگری‌ چه‌م چه‌ماڵ براوه‌بن به‌ ئه‌نجامی‌ 2-1 گۆڵ به‌و ئه‌نجامه‌ش نازناوی‌ پاڵه‌وانێتیه‌ دۆستانه‌كه‌ی‌ یانه‌ی‌ چه‌م چه‌ماڵ یان برده‌وه‌ .

جێگه‌ی‌ باسه‌ یانه‌كانی‌ به‌شداری‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ دابه‌شی‌ سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ كرابوون و له‌ كۆتای‌ و له‌ هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك دوو تیم ده‌گه‌یشته‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕین و پاشان و تیمه‌كانی‌ گه‌یشت و به‌ یاری‌ كۆتایی‌ ده‌رده‌كه‌وتن كه‌ له‌ نێویاندا بێچوه‌ شێره‌ پێشمه‌رگه‌كان ئه‌و هه‌له‌یان له‌ده‌ست نه‌دا و تا كۆتایی‌ بێوچان گۆڵیان نه‌دا بۆ نازناوه‌كه‌ی‌ جامی‌ یه‌كه‌میان گه‌ڕانده‌وه‌ شاری‌ سلێمانی‌ .


PM:08:52:02/12/2023




ئه‌م بابه‌ته 3164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌