له‌ ده‌ستپێكی‌ خولی‌ نایابی‌ عێراق پێشمه‌رگه‌ خاڵێكی‌ له‌ میسان وه‌رگرت


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ یه‌كه‌م یاری‌ خۆی‌ و له‌ جه‌وله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ عێراق له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ قه‌رمانده‌یی‌ تایبه‌ت به‌ یانه‌كه‌ی‌ میوانداری‌ له‌ یانه‌ی‌ میسان كرد .

له‌و یارییه‌دا كه‌ له‌ كاتژمێر 2:00 ی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 1 ی‌ 12 ی‌ 2023 به‌ڕێوه‌ چوو تێیداو دوایی‌ یارییه‌كی‌ ئاست به‌رزو به‌هێز دواجار هه‌ردوو تیم به‌ 3 گۆڵ یه‌كسان بوون و خاڵی‌ یارییه‌كه‌یان دابه‌ش كرد .

ئه‌مه‌و گۆڵه‌كانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان ، ڕه‌عد فه‌نه‌ر له‌ خوله‌كی‌ 8 ، ئیبراهیم محه‌مه‌د له‌ خوله‌كی‌ 23 و ستیڤن سارڤۆ له‌ خوله‌كی‌ 56 تۆمار كران و گۆڵه‌كانی‌ یانه‌ی‌ میوانیش له‌ ڕێگه‌ی‌ یاریزانان ، محه‌مه‌د حه‌سه‌ن دوو گۆڵ به‌ لێدانی‌ په‌ناڵتی‌ و له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 34 و 68 و عه‌لی‌ عادل له‌ خوله‌كی‌ 88 تۆمار كران .


PM:04:39:01/12/2023




ئه‌م بابه‌ته 1468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌