دوو لاوه‌كه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق به‌رده‌وامن

ڕابه‌ر جه‌مال و بڕیار عه‌دنان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د والی‌ یاریده‌ده‌ری‌ ڕاهێنه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ لاوانی‌ عێراق

پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ خولی‌ لاوانی‌ پله‌ یه‌كی‌ یانه‌كانی‌ عێراق به‌ ئاستێكی‌ به‌رز بینران و ڕۆڵی‌ به‌رچاویان گێڕا له‌به‌ده‌ست هێنانی‌ ئه‌نجامه‌كان له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ، هه‌ردوو یاریزان ( ڕابه‌ر جه‌مال و بڕیار عه‌دنان ) یاریزانانی‌ یانه‌كه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ توانیان بگه‌نه‌ ڕیزی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ لاوانی‌ عێراق و بانگێشتی‌ مه‌شقه‌كانی‌ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ كران .

ئه‌مه‌و له‌ پاش به‌شداریان له‌ كه‌می‌ یه‌كه‌می‌ مه‌شقه‌كانی‌ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ و وه‌رگرتنی‌ پشویه‌كی‌ كورت دووباره‌ هه‌ردوو یاریزان بانگێشتی‌ مه‌شقه‌كان كرانه‌وه‌ و له‌ ئێستاشدا و له‌ شاری‌ به‌غداد درێژه‌ به‌ مه‌شق و ئاماده‌كاریه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ لاوانی‌ عێراق ده‌ده‌ن .

سه‌باره‌ت به‌ بانگێشت كردنی‌ ئه‌و دوو یاریزانه‌یان ، ڕێباز صدیق ڕاهێنه‌ری‌ تیمی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرتی‌ ڕاگه‌یاندوو ووتی‌ ، تیمه‌كه‌مان چه‌ندین یاریزانی‌ به‌ توانای‌ تێدایه‌ و له‌ نێویاندا ده‌سته‌ی‌ ڕاهێنه‌رانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق سێ‌ یاریزانیان بانگێشت كردین بۆ ڕیزی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌یان به‌لاَم به‌هۆی‌ پێكان ئه‌یهاب ئیبراهیم عه‌زیز یه‌كێك له‌ ئه‌ستێره‌كانمان نه‌یتوانی‌ به‌شداربێت و هه‌ربۆیه‌ هه‌ردوو یاریزان ڕابه‌ر جه‌مال و بڕیار عه‌دنان په‌یوه‌ندیان به‌ مه‌شقه‌كانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق كردوو خۆش به‌ختانه‌ش له‌ ئێستادا له‌ مه‌شقدان و ئاماده‌كاری‌ ده‌كه‌ن بۆ به‌شداری‌ له‌ پاڵه‌وانێتییه‌ ده‌ره‌كییه‌كان .

ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ هیوادارن ئه‌وان وه‌ك دوو پاڵه‌وان له‌ مه‌شقه‌كان ببینرێن و بگه‌نه‌ پێكهاته‌ی‌ كۆتایی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق .

جێگه‌ی‌ وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ لاوانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ له‌ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ یانه‌كانی‌ عێراق دوایی‌ سه‌ركه‌وتنه‌ یه‌ك له‌ دوایی‌ یه‌كه‌كانی‌ و له‌ كۆی‌ 16 یاری‌ توانی‌ بگاته‌ ڕیزی‌ یانه‌ نایابه‌كان بۆ وه‌رزی‌ داهاتووی‌ خوله‌كه‌ و هه‌روه‌ك پله‌ی‌ دووه‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ عێراقیشی‌ به‌ده‌ست هێنا و به‌ جامی‌ زیَِڕینه‌وه‌ له‌ یاریگه‌ی‌ تاجی‌ شاری‌ به‌غداده‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ شاری‌ ڕۆشنبیران و بیرمه‌ندان و شاعیران .



PM:07:28:25/11/2023




ئه‌م بابه‌ته 3464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌