پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به بینی ئاستی یاریزانه لاوه‌كان سه‌رسام ده‌بیت ، هه‌میشه به هه‌گبه‌ی پڕه‌وه له یاریگه‌كان ده‌گه‌ڕانه‌وه و خاڵی یارییه‌كانیان به‌ده‌ست ده‌هێنا ، ئه‌و تیمه‌ی توانی به بێ شكست و به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی قۆناغه سه‌خته‌كانی خولی پله یه‌كی لاوانی یانه‌كانی عێراق ببڕێت و بگاته ڕیزی یانه نایابه‌كان و جامی دووه‌می هه‌مان خولی له یاریگه‌ی تاجی شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراقه‌وه هاوسه‌فه‌ر له‌گه‌ڵ حاكم مه‌حمودی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌نی سكرتێر و م ، ئیبراهیم قاسمی ڕاوێژكاری سه‌رۆكی یانه گه‌ڕانده‌وه شاری سلێمانی و ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنیان بۆ گێڕا .
ئاست به‌رزی یاریزانه‌كانی تیمی لاوان وه‌ك هه‌میشه بووه جێگه‌ی سه‌رنجی تیمی ڕاهێنه‌رانی پێشكه‌وتوان و له دوایی ئه‌و ده‌ست كه‌وته‌شیان پاڵپشت به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاسته‌كان هه‌ریه‌ك له یاریزانان ( بینه‌ر ڕزگار ، په‌یوه‌ست عومه‌ر ، به‌شار كه‌مار ، هێڤار ئه‌مین ، محه‌مه‌د عوسمان ، ڕێڤان قاسم ، هۆزیار جه‌بار ، خۆژی شكور و ئه‌حسه‌ن سه‌عید ) به فه‌رمی بانگێشتی تیمی پێشكه‌توانی یانه‌ی پێشمه‌رگه كران تا له خولی نایاب به به‌رگی پێشمه‌رگه‌وه ، پێشمه‌رگه ئاسا جه‌نگاوه‌ری نێو یاریگه‌كان بن و یه‌ك ده‌ست و وه‌ك ده‌سته برا بگه‌نه ڕیزی یانه‌كانی به‌شداری خولی پیشه‌گه‌رانی عێراق بۆ وه‌رزی داهاتوو .
سه‌باره‌ت به بانگێشت كردنی یاریزانانی تیمی لاوان و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان وسام محه‌مه‌دی سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیمه‌كانی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ سایتی پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پلانی داهاتوومان جیاواز ده‌بێت و كار له‌سه‌ر پێگه‌یاندنی زیاتری یاریزانانی تازه‌پێگه‌یشتوو لاو ده‌كه‌ین و لێره‌شه‌وه ڕای ده‌گه‌یه‌نین كه ده‌رگای یانه‌كه‌مان والاَیه بۆ ناو تۆمار كردن و بانگێشت كردنی یاریزانی نوێ و تاقیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنیان تا به خه‌ون و ئامانجی خۆیان بگه‌یه‌نین و به به‌رگی پێشمه‌رگه‌وه له یاریگه‌كان به‌رگری له‌و ده‌ست كه‌وتانه‌مان بكه‌ین كه به‌ده‌ستمان هێناوه .
هه‌روه‌ك ناوبراو ووتی ، له ئێستادا جگه‌له تیمی یه‌كه‌می پێشكه‌توان ، تیمی سێبه‌ر ( زڵ ) دروست ده‌كه‌ین و ئاماده‌یان ده‌كه‌ین بۆ به‌شداری له خولی سێبه‌ره‌كانی ئاستی نایابی عێراق ئه‌گه‌ر ئه‌و خوله ئه‌نجام بدرێت ، وه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامیش نه‌درێت ئه‌م یاریزانه پاڵه‌وانانه‌مان له‌گه‌ڵ تیمی یه‌كه‌می پێشكه‌وتوان به‌رده‌وام ده‌بن .
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه ، لاوانی پێشمه‌رگه له خولی دۆستانه‌ی شاری سلێمانی توانی جامی یه‌كه‌م و له خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان و عێراقیشدا پله‌كانی دووه‌می ده‌سته‌به‌ر كردوو هه‌رچی گه‌یشتنی به ڕیزی گه‌وره‌كانی عێراق یه‌كلاكرده‌وه و له وه‌رزی داهاتوودا ڕوبه‌ڕوی لاوانی شوڕته و جه‌ویه و هه‌ولێر و نه‌ورۆز و یانه‌كانی دیكه‌ی به‌شداری ئه‌و خوله ده‌بنه‌وه .