پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به ئه‌نجام دانی دوو یاری كۆتایی به قۆناغی یه‌كه‌می یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م هات .
كاتژمێر 11:00 ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه 11 ی 11 ی 2023 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه یه‌كه‌م یاری جه‌وله‌ی سێهه‌می قۆناغی یه‌كه‌م له نێوان یانه‌كانی نینوێ و سه‌ناعه‌ی به‌غداد به‌ڕێوه چوو تێیداو دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز یانه‌ی نینوی به ئه‌نجامی 3 سێتی یه‌كلایه‌نه بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاری پێشمه‌رگه به هه‌مان سیناریۆ له مقدادیه‌ی برده‌وه و به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش پێشمه‌رگه‌كان توانیان به پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و هه‌روه‌ك یانه‌ی نینوی دووه‌م و پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌میش بۆ یانه‌كانی مقدادیه و سه‌ناعه بوون .
بڕیاره یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌م له به‌رواری 26 ی مانگی 11 ی 2023 و له شاری به‌غداد ده‌ست پێبكات و دواتر و له‌و كۆمه‌ڵه‌یه دوو تیم ده‌گاته قۆناغی هه‌شتی یانه‌كان .