پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه یاری دووه‌می له قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا‌و له نێو هۆڵی یانه‌كه‌ی میوانداری له یانه‌ی سه‌ناعه‌ی شاری به‌غداد كرد .
كاتژمێر 4:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 10 ی 11 ی 2023 و به ئاماده‌بوونی حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه و وسام محه‌مه‌دی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه و د ، حه‌بیب عه‌لی سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق و ئه‌ندامانی ئه‌و یه‌كێتیه‌كه ، یاری نێوان تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه و سه‌ناعه به‌ڕێوه چوو كه تێیداو كوڕانی پێشمه‌رگه توانیان به ئاستێكی به‌رز و ناوازه‌وه له یارییه‌كه ببینرێن و پیشه‌گه‌رانه خاڵ له دوایی خاڵیان به‌ده‌ست ده‌هێنا و به ئه‌نجامی 3 سێتی بێ وه‌لاَم سه‌ناعه‌یان توشی شكست كرد .
به‌و سه‌ركه‌وتنه‌شیان پێشمه‌رگه‌كان كۆی خاڵه‌كانیان بۆ 6 خاڵ به‌رز كرده‌وه له دوو یاری دا و له پێشه‌نگی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م دێن ، ئه‌مه‌و پێش به‌ڕێوه چوونی یاری نێوان یانه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌ناعه یانه‌ی نینوێ توانی به هه‌مان ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی پێشمه‌رگه له یانه‌ی مقدادیه بباته‌وه .