پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش ئه‌وه‌ی توانیان پله‌ی یه‌كه‌م له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی پێشكه‌وتوانی كچان به‌ده‌ست بهێنن ، ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 8 ی 11 ی 2023 و له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كچانی یانه‌كه جامی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه‌كه‌ی پێشكه‌ش به به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سه‌رۆكی یانه‌كه‌یان كرد .
له‌و دیداره وه‌رزشیه‌دا و سه‌ره‌تا سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه وێڕایی پیرۆزبایی خۆی له تیمی گۆڕه‌پان و مه‌یدان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌و تیمه مێژوویه‌كی پڕ ده‌ست كه‌وت و سه‌روه‌ری هه‌یه‌و هه‌ربۆیه وه‌ك یانه‌كه‌یان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هه‌میشه پاڵپشیان ده‌بن تا له ڕكابه‌رییه‌كانی سالاَنی داهاتووش دووباره نازناوه‌كان به‌ده‌ست بهێنن .
به‌ڕێزیان ستایشی هه‌وڵ و ماندوبونه‌كانی نزار ئه‌كره‌می سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌رانی هاوكاری كردوو هه‌روه‌ك خه‌لاَتی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی پێشكه‌ش كردن .
له كۆتایدا نزاری سه‌رپه‌رشتیارو ڕاهێنه‌ر سوپاسی سه‌رۆكی یانه‌كه‌یان ، به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فای كرد له پای ئه‌و دڵسۆزی و پاڵپشتیانه‌ی بۆیان و دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وان پێشمه‌رگه ئاسا له گۆڕه‌پانی یارییه‌كان جام و میدالیاكان به‌ده‌ست ده‌هێنن .
به پێشكه‌شكردنی جامی یه‌كه‌می عێراق كۆتایی به‌و دیداره وه‌رزشیه هات و جامی پاڵه‌وانان چووه نێو پێشانگای جامه‌كانی ئه‌رشیفی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی ڕه‌نگینه‌وه .