پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق و له نێو باره‌گه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق ، به ئاماده‌بوونی د ، حه‌بیب عه‌لی سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق و ئه‌ندامانی یه‌كێتیه‌كه و نوێنه‌ری ته‌واوی یانه‌كانی به‌شداری خولی نایابی باله‌ی عێراق كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ دانانی كار‌و به‌رنامه‌ی وه‌رزی 2023 - 2024 ی چالاكییه‌كانی یه‌كێتی باله‌ی عێراق ئه‌نجام درا .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیار درا له مانگی 11 ی 2023 یاری جامی سوپه‌ری باله‌ی یانه‌كانی عێراق له نێوان یانه‌كانی غازی به‌سره‌ی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو هه‌روه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه كه توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت به‌ڕێوه بچێت .
ئه‌مه‌و یانه‌كانی به‌شداری خولی نایاب دابه‌شی سه‌ر چوار كۆمه‌ڵه كران و هه‌روه‌ك به‌ڕێوه چوونی خولی ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان بۆ یانه‌كانی نایاب خرایه نێو پڕۆگرامی چالاكییه‌كان و دواجار مانگی 10 ی 2023 دیاری كرا بۆ ڕاكێشانی تیروپشكی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ وه‌رزی 2023 - 2024 .