پێشمه‌رگه‌ ڕوبه‌ڕوی‌ خاك ده‌بێته‌وه‌ - ئه‌نجامی‌ یارییه‌كانی‌ جه‌وله‌ی‌ یه‌كه‌م و خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ جه‌وله‌ی‌ دووه‌م



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یارییه‌كانی‌ یه‌كه‌م جه‌وله‌ی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ خولی‌ تۆپی‌ پێی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌ چوو ، له‌و جه‌وله‌یه‌دا كه‌ یارییه‌كانی‌ له‌ ڕۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ 17 ی‌ ئه‌یلولی‌ 2023 و له‌ كاتژمێر 3:30 خوله‌ك به‌ كاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردشتان ده‌ستپێكرد ، له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م یانه‌ی‌ پێرس به‌ گۆڵێكی‌ بێ‌ وه‌لاَم له‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێر یان برده‌وه‌ و هه‌روه‌ك له‌ هه‌مان كۆمه‌ڵه‌ زاخۆ له‌ نێو یاریگه‌ی‌ خۆی‌ و به‌ هه‌مان ئه‌نجامی‌ یاری‌ یه‌كه‌م له‌به‌رامبه‌ر هه‌ندرێنی‌ شاری‌ هه‌ولێر توشی‌ شكست هاتن .

ئه‌مه‌و له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌م هه‌ردوو یاری‌ به‌ لێدانه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان كۆتایی‌ هات و سه‌رئه‌نجام خاك له‌به‌رامبه‌ر ده‌ربه‌ندیخان توشی‌ شكست هاتن و شۆڕیجه‌ش له‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ برده‌وه‌ .

ئه‌مه‌و بڕیاره‌ جه‌وله‌ی‌ دووه‌می‌ یارییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ بێت .

هه‌ولێر × زاخۆ 

هه‌ندرێن × پێرس

پێشمه‌رگه‌ × خاك 

ده‌ربه‌ندیخان × شۆڕیجه‌ 


PM:07:52:17/09/2023




ئه‌م بابه‌ته 1864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌