پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق به هه‌ماهه‌نگی لقی یه‌كێتیه‌كه‌ی له شاری ڕومادی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی یاریزانانی عێراقی ده‌ست پێكردوو له دوای یارییه‌كانی جه‌وله‌ی شه‌شه‌می ئه‌و پاڵه‌وانێتیه هه‌ریه‌ك له یاریزانان ئاكار عه‌لی و زۆزگ سه‌لاَح به زۆرترین خاڵ له پێشه‌نگی یاریزانانی به‌شداری ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ن .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كان ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ، سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان به 6 یاریزان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا به‌شداره كه له كۆی 46 یاریزان توانیومانه ڕكابه‌ری به‌هێز ئه‌نجام بده‌ین و دوو له یاریزانانی ئێمه له باشترینه‌كان بن .
ئه‌سعه‌د ووتیشی ، له كۆی شه‌ش جه‌وله‌ی یارییه‌كان ئاكار عه‌لی به 5 خاڵ له پێشه‌نگه و هه‌روه‌ك زۆزگ سه‌لاَح به 4,5 خاڵ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یاریزانانی گرتووه .
هه‌روه‌ك له درێژه‌ی وته‌كانی سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی پێكرد كه له دوای 3 جه‌وله‌ی دیكه‌ی یارییه‌كان پێنج یاریزانی پێشه‌نگ ده‌گه‌نه قۆناغی كۆتایی پالاَوتنه‌كه و له‌و قۆناغه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دیاری ده‌كرێت .