پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌به‌شداری 22 یانه‌ی كوردستان ، یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان ، خولی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستانی بۆ وه‌رزی 2023 ده‌ستپێكرد .
له‌و خوله‌دا كه یانه‌كان دابه‌شی سه‌ر چوار كۆمه‌ڵه كران ، تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له دوای ڕاكێشانی تیروپشك كه‌وتنه كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌می یانه به‌شداره‌كان كه تێیداو له‌به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی ( شێروانه ، پیره‌مه‌گرون ، شۆڕیجه و هه‌ڵه‌بجه ) یاری ده‌كرد .
ئه‌مه‌و له یه‌كه‌م یاری خۆی تیپه نوێكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری له تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی شێروانه كردوو توانی به ئه‌نجامی 5 گۆڵی یه‌ك لایه‌نه یارییه‌كه‌ی لێبه‌رێته‌وه .
هه‌روه‌ك له دووه‌م یاری و له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه میوانداری له یانه‌ی پیره‌مه‌گرون كردوو ئه‌مجاره تازه‌پێگه‌یشتوانی پێشمه‌رگه توانیان 6 گۆڵ تۆمار بكه‌ن .
ئاست به‌رزی یاریزانانی پێشمه‌رگه له‌م وه‌رزه جیاواز بوو به‌و پێوانه‌یه‌ی ڕووی له شاری كه‌ركوك كردوو له یارییه‌كی به‌هێز و لوتكه‌ی یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بووه میوانی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی شۆڕیجه و به گۆڵێكی گرنگ توانی ئه‌و یارییه‌ش به‌سه‌ركه‌وتن كۆتایی پێ بهێنێت .
هه‌رچی له دوا یاری خۆی بوو كوڕانی پێشمه‌رگه كه نوێنه‌رایه‌تی شارێكی زیندوو ده‌كه‌ن به ناوی شاری ڕۆشنبیران بوونه میوانی یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و ئه‌نجامی ئه‌و یاریه‌شیان به 8 گۆڵی بێ وه‌لاَم كۆتایی پێهێنا .
پێشمه‌رگه له كۆی ئه‌و چوار یارییه‌ی ئه‌نجامی دا له قۆناغی یه‌كه‌مدا هیچ گۆڵێكی له‌سه‌ر تۆمار نه‌كراو له‌به‌رامبه‌ردا به 20 گۆڵ و 12 خاڵ و به پله‌ی یه‌كه‌م توانی بگاته قۆناغی دووه‌می خوله‌كه كه هه‌شت تیم تێیدا به‌شداری ده‌كات .