پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
خولی بێچوه شێرانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ی به‌به‌شداری 15 یانه ده‌ستیپێكرد .
له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی ، یه‌كێتی تۆپی پێی سلێمانی خولی بێچوه شێرانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌ستپێكرد ، خوله‌كه به‌به‌شداری تیپی تۆپی پێی بێچوه شێرانی یانه‌كانی ( چوارقوڕنە، پیرەمەگروون، بابان، چیا، قەرەداغ، پێشمەرگە، چەمچەماڵ، رانیە ، دەربەندیخان، سەیدسادق، سروانی نوێ، نەورۆز، کلدان، هەڵەبجەی شەهید، بەختیاری ) یه‌و تیپه‌كانی به‌شداری دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه كراون ، ئه‌مه‌و بێچوه شێرانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یانه به‌شداره‌كان و له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی ، ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 5 ی ئه‌یلولی 2023 میوانداری له بێچوه شێرانی قه‌ره‌داخ كرد ، له‌و یاریه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به ئاست و ئه‌نجام براوه‌بن دوایی ئه‌وه‌ی هه‌شت گۆڵ یان له ڕێگه‌ی یاریزانان ( ژیوان محه‌مه‌د 2 گۆڵ ، نالی سۆران 2 گۆڵ ، ژیر هێرش 2 گۆڵ ، ڕۆژگار به‌هزاد و تانۆ تاریق ه‌وه ) تۆمار كردوو به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كه به‌ده‌ست هێنا .