كیژه‌ پێشمه‌رگه‌كان له‌ پاڵه‌وانێتی‌ كاراتێی‌ ئه‌رده‌بێل میدالیاكان ده‌چننه‌وه‌



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ شاری‌ ئه‌رده‌بێلی‌ ولاَتی‌ ئێران پاڵه‌وانێتی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ ( ski ) ده‌ستی‌ پێكرد .

پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌به‌شداری‌ تیمه‌كانی‌ چوار ولاَت به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و له‌ ده‌ستپێكی‌ یارییه‌كانی‌ دا و بۆ ئاستی‌ كچان چه‌ندین یاری‌ به‌هێز له‌ هه‌ردوو جۆره‌كانی‌ كاتا و كۆمێته‌ به‌ڕێوه‌ چوو كه‌ تێیداو له‌سه‌ر ئاستی‌ تیمی‌ كاتا كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان پله‌ی‌ یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن .

هه‌روه‌ك له‌ كاتای‌ تاك پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌م تا سێهه‌م بوو ، ئه‌مه‌و له‌ یارییه‌كانی‌ كۆمێته‌ ( قیتال ) دووباره‌ كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان ڕكابه‌ری‌ به‌هێز ئه‌نجام بده‌ن و له‌ كێشی‌ - 47 كغم به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م و -68 دووه‌م بوون .

ته‌واوی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ ئه‌رده‌بێل به‌م شێوه‌یه‌ بوون .

کاتا تیمی :
 
( ئەوین ئامانج + ئایە ئومێد + نوا بابان ) پلەی یەکەم 

کاتا تاک :

نوا بابان ...... پلەی یەکەم
ئایە ئومێد ..... پلەی دووەم 
وەفا سەلاح الدین ... پلەی سێیەم 

.........

له‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ كۆمێته‌ :

ئایە ئومێد ....... پلەی یەکەم -٤٧ 
ڕۆزا وریا ............. پلەی سێیەم -٥٤ 
غەمگین ئه‌حمه‌د ..... پلەی سێیەم - ٥٥ 
لانە کامه‌ران ...... پلەی  سێیەم -٦١
سانا سەربەست ...... پلەی دوووم -٦١ 
چراخان جعفر ...... پلەی دووەم -٦٨

پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌رده‌وامی‌ ده‌بێت و له‌ ڕۆژانی‌ 31 ی‌ 8 تا 1 ی‌ 9 ی‌ 2023 ڕكابه‌رییه‌كانی‌ ئاستی‌ كوڕان له‌ ته‌مه‌نه‌كانی‌ 14 ساڵ تا پێشكه‌وتوان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت .


PM:09:27:30/08/2023




ئه‌م بابه‌ته 3092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌