پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی نوێ و دروست بوونه‌وه‌ی بناغه‌ی به‌هێزی یارییه‌كه له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، فێرگه‌ی تۆپی سه‌رمێزی پێشمه‌رگه له ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری به ئه‌زموون ، هه‌ردی ئه‌حمه‌د كه 25 ساڵه له‌و بواره‌دا بره‌و به تواناكانی یاریزانان ده‌دات ، مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ست پێده‌كات .
سه‌باره‌ت به ده‌ست پێكی مه‌شق و ئاماده‌كاری له فێرگه‌كه‌یان و تۆماركردنی ناوی فێرخوازی نوێ ، ئه‌و ڕاهێنه‌ره كه ئاماژه به ناوه‌كه‌ی دراوه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، یانه‌ی پێشمه‌رگه له دروست بوونی تا ئه‌مڕۆ كه 24 ساڵی ته‌مه‌نی به‌ڕێ كردووه هه‌میشه فێرگه‌كانی له یاری تۆپی سه‌رمێزدا یاریزانی به ئه‌زموون و مێژووی پێگه‌یاندووه كه بونه‌ته سه‌رقافڵه‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق .
هه‌ردی ووتیشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌مانه‌وێت له ڕێگه‌ی ئه‌م فێرگه‌یه‌وه دووباره نه‌وه‌یه‌كی نوێ له یاریزانان بۆ داهاتوو بنیات بنێین و بچینه‌وه نێو كێبڕكێ به‌هێزه‌كان .
سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی یاریزان و به‌هره‌مه‌ندی نوێ ناوبراو به گرنگی زانی ته‌مه‌نه‌كانی 2016 ناویان تۆمار بكرێت و هانی دایكان و باوكانی دا كه كچ و كوڕه‌كانیان ناونوس بكه‌ن له فێرگه‌كه‌یان تا وه‌ك به‌هره‌مه‌ندێكی ناودار بۆ داهاتوو مێژوو بنوسنه‌وه .