پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له ژێر سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق هه‌ردوو تیمی پێشكه‌وتوانی كوڕان و كچانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و له هۆڵی یانه‌ی ئه‌و شارۆچكه‌یه دوو كه‌مپی مه‌شقی ئاماده‌كاریان بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی یارییه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌ب ڕێك خستووه .
ئه‌مه‌و به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌كان شاندێكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی د ، ئازاد حه‌سه‌ن قادر جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك و ئه‌حمه‌د عه‌بدول كه‌ریم ، به‌شار عه‌لی ، عه‌لی عه‌بد كازم ، مه‌ناف خه‌لیل ، ئه‌ندامانی یه‌كێتی ناوبراو ، عه‌لی داخل ، لێپرسراوی دارایی مه‌شقه ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌یان له شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بۆ ئاستی پێشكه‌وتوانی كوڕان و له نێو هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له شاری سلێمانی هه‌ڵبژارده‌ی كچان یان به‌سه‌ر كرده‌وه .
پاشان شانده‌كه به مه‌به‌ستی سوپاسكردنی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سه‌ردانی یانه‌یان كردوو له لایه‌ن به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه و مامۆستا شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌نی سكرتێری یانه و خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د و زرنگ سه‌لاَح ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه و ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نج پێشوازی كران .
له‌و میواندارییه‌دا و سه‌ره‌تا ، به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه وێڕایی به‌خێرهێنان له شاندی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی د ، ئازاد و ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه ستایشی كردن له كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌مپه ئاماده‌كاریانه بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی كوڕان و كچان كه له ئێستادا ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتییه ده‌ره‌كییه‌كان ده‌كه‌ن و ڕاشی گه‌یاند كه یانه‌ی پێشمه‌رگه ته‌واوی پاڵپشتی له هه‌ردوو هه‌ڵبژارده ده‌كات و سه‌ركه‌وتنی ئه‌وان ده‌بێته سه‌ركه‌وتنی ئێمه وه‌ك وه‌رزشكارانی كوردستان و عێراق به گشتی چونكه پێكهاته‌ی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به یاریزانه‌كانی كوردستان تۆكمه كراون و به‌هێزتر ده‌بن .
پاشان د ، ئازاد جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوبراو سوپاسی یه‌كێتییه‌كه‌ی گه‌یانده یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه هاوكاری ته‌واوی چالاكییه‌كانی یه‌كێتی باله‌ی عێراقه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ته‌واوی كار ئاسانی بۆ ئێمه كردووه و به ئاماده نه‌بوونی ئێمه وه‌ك ئه‌ندامانی یه‌كێتی باله‌ی عێراق به‌ڕِێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د ئه‌و كه‌لێنه‌شی پڕ كردۆته‌وه و به‌رده‌وام سه‌ردانی یه‌كه مه‌شقی و ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی كچانی كردووه هه‌ربۆیه سوپاسی بێپایانمان هه‌یه بۆیان .
به‌ڕێزیان درێژه‌ی به وته‌كانی دا‌و ووتی ، ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی یه‌كێتی باله‌ی عێراق به‌هێز بوونی هه‌ڵبژارده‌كانه و ئه‌وه‌ش به ته‌نیا به ئێمه ناكرێت به‌ڵكوو یانه‌كان ده‌بێت هاوكاربن و هه‌وڵی ته‌واو بده‌ن یاریزانی به ئه‌زمون و لاو پێبگه‌یه‌نن و بیخه‌نه نێو گۆڕه‌پانی یارییه‌كه‌وه .
له كۆتایی ئه‌و سه‌ردانه‌ی میوانان جه‌خت كرایه‌وه كه یه‌ك ده‌ست هه‌وڵه‌كان چڕ ده‌كه‌نه‌وه تا خول و پاڵه‌وانێتییه ده‌ره‌كییه‌كان بهێننرێته خاكی نیشتیمان و بینه‌ران و هه‌وادارانی ئه‌و یارییه كه وێنای ناكرێت بێ به‌ش نه‌بن له چێژی یارییه به‌هێزه‌كان .