پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو باره‌گه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شقی جه‌سته‌ی له وه‌زاره‌تی دیفاعی عێراق ، به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێزی گۆڕه‌پانی وه‌رزشی عێراق قه‌ڵغانی ڕێزلێنانی پێبه‌خشرا .
له‌و مه‌راسیمه‌دا و سه‌ره‌تا لیوا عه‌مار جه‌بار خزیر به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌شقی جه‌سته‌ی له وه‌زاره‌تی دیفاعی عێراق ستایشی كاره‌كانی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی كرد كه وه‌ك سه‌ربازێكی دڵسۆز كار بۆ بره‌و دان و به‌ره‌و پێشچوونی وه‌رزش ده‌كات و هه‌وڵه‌كانی چڕ كردۆته‌وه بۆ خزمه‌ت به یانه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی عێراق ئه‌وه‌ش شاهدیمان بۆ ده‌دات كه به‌ڕێزیان له زۆرینه‌ی یارییه‌كانی تیمه‌كانی یانه‌كه‌یان ئاماده‌ی هه‌یه له شاره‌كانی ولاَت دا له به‌سره تا به‌غداد و شاره‌كانی دیكه ، ووتیشی حاكم مه‌حمود به سه‌ربازی ون له قه‌ڵه‌م ناده‌ین به‌ڵكوو ده‌مانه‌وێت ناوی لێبنێین دڵسۆزی وه‌رزش و وه‌رزشكاران چونكه به گیانێكی وه‌رزشییه‌وه به بێ جیاوازی خزمه‌تی كردووه و به‌رده‌وامه له خزمه‌ت به ژێر خانی وه‌رزشی و وه‌رزشكاران .
دواتر قه‌ڵغانی ڕێزلێنانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شقی جه‌سته‌ی پێبه‌خشی و هه‌روه‌ك دوباره خۆشحاڵی خۆی پیشاندا كه هاوڕێیه‌تی كه‌سایه‌تییه‌كی دڵسۆز به خاك و نیشتیمان ده‌كات و ئه‌و ڕۆحی خۆی كردۆته قوربانی بۆ وه‌رزشكارانی ولاَت .
پاشان حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د سوپاسی تایبه‌تی لیوا عه‌مار و به‌ڕێوه‌به‌رێتی مه‌شقی جه‌سته‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دیفاعی عێراق كردوو دوپاتی كرده‌وه كه هه‌وڵه‌كانی بۆ خزمه‌ت به وه‌رزشكاران چڕ ده‌كاته‌وه و ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی یانه‌كه‌یان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه هه‌ڵگری ناوێكه پێش مه‌رگ كه‌وتوون له جه‌نگه‌كاندا ، له ئاشتی و وه‌رزشیشدا به هه‌مان شێوه خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتیمان بكه‌ن ، وه وه‌رزشیشی به كۆتری ئاشتی و پێكه‌وه ژیان له نێوان گه‌لان له قه‌ڵه‌م دا و ووتیشی ئێمه كردومانه‌ته مه‌شخه‌ڵی كاره‌كانمان له یانه‌كه‌مان ئه‌و پێكه‌وه ژیانه و هه‌میشه له پاڵه‌وانێتی و خوله‌كانیش تیمه‌كانی پێشمه‌رگه به نمونه‌یی به‌دی كراون چونكه دووربوون له هه‌ر توندوو تیژی و به‌ركه‌وتنێك له‌گه‌ڵ تیمه‌كان .
له كۆتایی ئه‌و مه‌راسیمی ڕێزلێنانه‌دا لیوا عه‌مار سه‌رجه‌م و به‌ش و یه‌كه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به حاكم مه‌حمودی میوانی ناساند .