منداڵه‌كه‌ت ناو نوس بكه‌ له‌ خولی‌ هاوینه‌ی‌ تۆپی‌ باسكه‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د 

فێرگه‌ی‌ باسكه‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ خولی‌ هاوینه‌ی‌ ده‌ست پێده‌كات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و بڕیاره‌ ناونوسین ده‌ست پێبكات .

سه‌باره‌ت به‌ ده‌ست پێكی‌ مه‌شقه‌ ئاماده‌كارییه‌كانی‌ فێرگه‌ی‌ باسكه‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ كامه‌ران محه‌مه‌د ئه‌مین ڕاهێنه‌ری‌ تیپی‌ باسكه‌ی‌ یانه‌كه‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرتی‌ ڕاگه‌یاند ، كه‌ وه‌ك نه‌ریته‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ یانه‌كه‌یان ، فێرگه‌ی‌ باسكه‌ دووباره‌ خولی‌ هاوینه‌ی‌ ده‌بێت و بڕیاریان داوه‌ له‌ به‌رواری‌ 27 ی‌ مانگی‌ 5 یه‌كه‌م یه‌كه‌ی‌ مه‌شقی‌ به‌ فێرخوازان بدرێت و ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ ڕاهێنانه‌كان .

كامه‌ران ووتیشی‌ له‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ هاوكارم ، ڕه‌ڤه‌ند عه‌بدول حه‌مید كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ڕاهێنه‌ره‌ لاوه‌ به‌ تواناكان مه‌شقه‌كان ده‌ڵێینه‌وه‌ و هه‌فتانه‌ سێ‌ ڕۆژ یه‌كه‌ی‌ مه‌شقی‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین .

دواجار ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ داوای‌ له‌ دایك و باوكان كرد كه‌ خوازیارن منداڵه‌كانیان بێ‌ به‌ش نه‌بن له‌ خوله‌كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌كانی‌ 07717528114 یاخود 07501041198 و 07719900713 بكه‌ن و ناوی‌ مندالاَنیان تۆمار بكه‌ن .


PM:03:25:16/05/2023




ئه‌م بابه‌ته 1836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌