پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له‌سه‌ر داوه‌تنامه‌ی فه‌رمی ، خالد كبیان ڕاوێژكاری وه‌رزشی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌شداری له كۆڕبه‌ندی وه‌رزشی عێراق ده‌كات .
كۆڕبه‌نده‌كه به چاودێری ، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجمومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و له ژێر ناونیشانی ( تحديات العصر وافاق المستقبل ) به‌ڕێوه ده‌چێت و هۆڵی هۆتێل ڕه‌شید میوانداری ده‌كات ، بڕیاره له ماوه‌ی دوو ڕۆژی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا باس له به‌ره‌و پێشچوونی ژێر خانی وه‌رزشی عێراق بكرێت و پلانی نوێ بۆ خزمه‌ت به چینی گه‌نجان و لاوان دابنرێت .
جێگه‌ی باسه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به یه‌كێك له یانه دیاریه‌كانی گۆڕه‌پانی وه‌رزشی عێراق داده‌نرێت و جێگری سه‌رۆكی یانه‌كه‌ش به سومبولی خزمه‌ت به وه‌رزش له كوردستان و شاری سلێمانی ناوزه‌نده‌كرێت ، ئه‌وه‌ش له لێدوانه فه‌رمییه‌كانی به‌رپرسانی وه‌رزشی عێراق كه به‌رده‌وام سه‌ردانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و یاریگه‌كانی ده‌كه‌ن و یانه‌كه‌ش ده‌رگای وه‌لاَ بووه بۆ خزمه‌ت و كار ئاسانی بۆ ته‌واوی وه‌رزشكاران له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق دا .