پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق بووه گۆڕه‌پانی به یه‌ك گه‌یشتنی یاریزانانی كاراتێی یانه‌كانی عێراق و ململانێیه‌كی به‌هێزی ئه‌و یاریزانانه ، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنیان به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ وه‌رزی 2023 - 2024 .
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وه‌ك نه‌ریته به‌رده‌وامه‌كانی خۆی و له پێشه‌نگی ئه‌و ڕكابه‌رییه‌دا توانی زۆرترین یاریزانی بگه‌یه‌نێته ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كه ئه‌وه‌ش له پاش سه‌ركه‌وته‌كانی شه‌ش پاڵه‌وانی تیمه‌كه‌ی پێشكه‌وتوان و خوار 21 ساڵ و لاوانی .
ڕۆژی شه‌ممه 13 ی ئایاری 2023 له دوا ڕۆژی یارییه‌كانی ئه‌و پالاَوتنه‌دا ، یاریزانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانیان پله‌كانی یه‌كه‌م له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و جامه‌كان بۆ یاریزانانی دیكه جێنه‌هێڵن ئه‌وه‌ش له پاش به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له كێشی - 55 كغم له‌لایه‌ن یاریزان ڕێباز حه‌كیم له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوان و بڕیار یوسفی هاو یانه‌ی له كێشی - 67 كغم له هه‌مان ئاست و هونه‌ر حه‌مه حان له كێشی - 84 كغم بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و له قورسترین كێشی یارییه‌كه‌دا ، شڤان عوسمان كه له دوو وه‌رزی ڕابردوو كابتنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووه توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و كێشی + 84 ی كرده سه‌نگی جێگیر له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كان بۆ سێهه‌م ساڵی له‌سه‌ر یه‌ك .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامانه‌یان شاخه‌وان ئه‌حمه‌د ڕاهێنه‌ری تیمی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، تیپه‌كه‌مان بووه به‌هێزترین تیمی نێو كێبڕكێی ئه‌و پالاَوتنه و یاریزانه‌كانی پێشمه‌رگه سه‌لمانیان كه ده‌بێت پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پشت به‌وان ببه‌ستێت بۆ پاڵه‌وانێتییه ده‌ره‌كییه‌كان .
شاخه‌وان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه خۆش به‌ختانه له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی دیاری كرا‌و له یاری كۆمیته ( قیتال ) نازناوه‌كانیان به‌ده‌ست هێناوه و چاوه‌ڕوانی لیستی ڕاگه‌یاندراوی یه‌كێتی كاراتێی عێراقیش ده‌بن كه به فه‌رمی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه ڕابگه‌یه‌نێت .