پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و كۆششه به‌رده‌وامه‌كانی یانه‌كه‌یان ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان به واژۆی سه‌ردار ئیسماعیل حه‌وێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به وه‌كاله‌ت سوپاس و پێزانینی ئاراسته‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كرد .
له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له ، مامۆستا شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌نی سكرتێر و م ، ئیبراهیم قاسم ڕاوێژكاری وه‌رزشی سه‌رۆك وسام محه‌مه‌د بازگ ، خاتوو نه‌شمیل محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له به‌ڕێزان ، ئالان حسێن جێگری به‌ڕێوبه‌ری وه‌رزشی سلێمانی ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل لێپرسراوی هۆبه‌ی چالاكی وه‌رزشی ، مه‌حمود عه‌بدول ڕه‌حمان لێپرسراوی هۆبه‌ی یانه‌كان و شاباز حه‌كیم لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو ، له‌و سه‌ردانه‌ی میوانان و له وته‌یه‌كدا ، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بووه جێگه‌ی سه‌رنجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌وه‌ش له دوایی سه‌ردانی مه‌یدانی به‌ڕێز سه‌ردار ئیسماعیل به گرنگی زانی سوپاس و پێ‌زانین ئاراسته‌ی یانه‌كه‌تان بكات وه هه‌وڵ و ماندووبونه‌كانتان به‌رز بنرخێنێت .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی هه‌یه‌تی چه‌ندان قات خزمه‌تی به وه‌رزشی شاری سلێمانی و كوردستان و عێراق كردووه و هه‌میشه باسی میدیاكان بووه كه ڕۆڵی گرنگی هه‌یه له خزمه‌ت به سه‌رجه‌م وه‌رزشه جیاوازه‌كان و ئه‌نجامه‌كانیشی شاهیدی ئه‌وه ده‌ده‌ن .
دواتر له لایه‌ن ناوبراو سوپاس و پێ‌زانین پێشكه‌ش به به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆك كرا‌و به‌ڕێزیان له وته‌یه‌كدا ئه‌و سه‌ردانه‌ی شاندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به گرنگ زانی و به ناوی سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی سوپاسی تایبه‌تی ئاراسته‌ی سه‌ردار ئیسماعیل و هاوكاره‌كانی كرد كه به گرنگییه‌وه چاویان له وه‌رزشی ئه‌و شاره‌یه و دووپاتی كرده‌وه كه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پلانی ته‌نیا و ته‌نیا خزمه‌ت كردنه به چینی وه‌رزشكاران به بێ جیاوازی .
له كۆتایشدا جێگری سه‌رۆكی یانه سوپاسی شاندی میوانی كرد كه ئه‌و سوپاس و پێزانینه‌یان به نوێنه‌رایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزشی هه‌رێم گه‌یاندۆته یانه‌كه‌یان .