پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی تێنسی سه‌ر زه‌وی عێراق به هاوكاری لقی یه‌كێتییه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر و له سه‌ر یاریگه‌كانی یه‌كێتی تێنسی هه‌ولێر ، قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی پله نایابی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری 12 یانه ده‌ست پێده‌كات و له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا ، تیمی كوڕانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ڕكابه‌ر ده‌بن .
یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌به‌شداری یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه ، هه‌ولێر ، جه‌یش ، حه‌شدی شه‌عبی ، صه‌ید ، ئه‌مانه ، كازمییه ، نیشتیمان ، ئالیات شوڕته ، حوڕ ، جه‌ماهیر و حله ) ده‌بێت و بڕیاره له ماوه‌ی ڕۆژانی 11 تا 13 ی ئایاری 2023 سه‌رجه‌م یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می به‌ڕێوه بچن .
سه‌باره‌ت به به‌شداریان له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا ، ئالان سه‌لام ڕاهێنه‌ر و یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به سایت و په‌یجی پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، تیپه‌كه‌مان له نێو 32 یانه‌ی ڕكابه‌ر توانی بگاته ڕیزی نایابی عێراق و دوایی پۆلێن كردن یانه‌ی پێشمه‌رگه له ڕیزی به‌هێزترین یانه‌كان به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه‌كان ده‌كات ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێكرد كه ئاماده‌كاری پێویستیان هه‌یه‌و ده‌چنه نێو ئه‌و كێبڕكێ به‌هێزانه‌وه تا له پێشه‌نگی یانه‌كان یاری بكه‌ن و هه‌وڵی ته‌واو بۆ ده‌ست خستنی پله‌كانی پێشه‌نگیش ده‌ده‌ن .
ناوبراو له دوا ووته‌ی ووتی به یاریزانانی خۆمان به‌شداری له ڕكابه‌رییه‌كه ده‌كه‌ین كه بریتین له ( به‌نده وه‌ك ڕاهێنه‌ر و یاریزان ، وه هه‌ردوو یاریزانی هاوڕێمان ڕۆژین ئه‌كره‌م و ڕه‌نجده‌ر ڕه‌فیق ) .