پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوڕان و كچانی عێراق توانیان 24 میدالیا له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ولاَتانی خۆر ئاوای ئاسیا و له ولاَتی قه‌ته‌ڕ به‌ده‌ست بهێنن ، لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق له مه‌راسیمێكی وه‌رزشی تایبه‌تدا و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری وه‌رزشی سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق و وه‌زیری وه‌رزش و لاوان و به‌رپرسانی وه‌رزشی و له نێو هۆڵی هۆتیَل بابیلۆن خه‌لاتی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه و ڕاهێنه‌رانی كردن .
له‌و مه‌راسیمه‌دا هه‌ریه‌ك له نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری تیمی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د و مریه‌م عه‌بدول حه‌میدی كیژه یاریزانان خه‌لاَت كران .
سه‌باره‌ت به‌و ده‌ست كه‌وت و ڕێزلێنان و خه‌لاَت كردنه ، نزار ئه‌كره‌م به سایت و په‌یجی پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، پاش به‌شداریی 5 كیژه یاریزانی تیپكه‌مان له پاڵه‌وانێتیه ده‌ره‌كییه‌كان و به‌ده‌ست هێنانی ده‌ست كه‌وت و پله‌كانی پێشه‌نگ ، خه‌لاَتی تایبه‌ت له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق به‌خشرایه به‌نده و چوار كیژه یاریزانی خاوه‌ن ده‌ست كه‌وتی تیپه‌كان له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیاكه توانیان میدالیاكانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێهه‌م به‌ده‌ست بهێنن .
ناوبراو ووتیشی جگه‌له كیژه یاریزانان ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران خه‌لاَت كران و لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق ده‌ست كه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كانی به مێژووی ژێرخانی ئه‌نجامه‌كانی عێراقی له‌قه‌ڵه‌م دا .