پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق له‌سه‌ر یاریگه‌ی جادرییه پالاَوتنی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی بۆ خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵ ئه‌نجام دا ، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی دیاری كردنی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و به‌شداریان له پاڵه‌وانێتی ولاَتانی عه‌ره‌بی كه بڕیاره یارییه‌كانی ولاَتی تونس میوانداری بكات .
له یاری یه‌ك باز و سێ بازی ئه‌و پالاَوتنه‌دا و بۆ ئاستی كچان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به كیژه یاریزانی پاڵه‌وان به‌هار ئه‌حمه‌د به‌شداری كردوو توانی پله‌كانی یه‌كه‌م ده‌سته‌به‌ر بكات .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وتانه‌شیان ، نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، تیپه‌كه‌مان هه‌میشه له پالاَوتنه‌كان یاریزانی ئاست به‌رزی هه‌بووه و نوێنه‌رمان هه‌بووه تا پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پاڵه‌وانێتییه ده‌ره‌كییه‌كان به‌هێزتر بكه‌ن ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێكرد كه له یاری یه‌ك باز به‌هاری لاو توانی به 4 متر و 86 سم پله‌ی یه‌كه‌م له نێو 6 كیژه یاریزانی ڕكابه‌ری مسۆگه‌ر بكات و هه‌رچی له یاری 3 باز بوو به‌هار به هه‌مان ئه‌نجام و نازناو و به 11،11 مه‌تر پله‌ی یه‌كه‌می له‌ده‌ست نه‌دا .
نزار ووتیشی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی ولاَتانی عه‌ره‌بی له به‌رواری 20 تا 24 ی مانگی ئایار و له ولاَتی تونیش به‌ڕێوه ده‌چێت و بڕیاره دوایی دیاری كردنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ماوه‌یه‌كی كورت هه‌ڵبژارده‌كه بچێته نێو كه‌مپێكی مه‌شقی و ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه بكات .