پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری سلێمانی و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میدالیایی ڕێزلێنانی (رِابطة الرياضين الرواد العراقي في امريكا ) به‌خشیه د ، عه‌لی ته‌های كابتنی تیپی باله‌ی یانه‌كه‌یان .
له‌و مه‌راسیمی ڕێزلێنانه‌دا هه‌ریه‌ك له به‌رێزان حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه و م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێر و م ، به‌كر مسته‌فا ئه‌ندامی ڕابردووی ده‌سته‌ی كارگێڕی و د ، سه‌لاََح كانه‌بی ڕاهێنه‌ری تیپی باله‌ی یانه و خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئاماده‌ی بوون ، له وته‌یه‌كدا وێڕای پیرۆزبایی خۆی له كابتنی تیپه‌كه سه‌رۆكی یانه‌ی پێَشمه‌رگه خۆشحاڵی خۆی پیشان دا كه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پێگه‌ی پێگه‌یاندن و قوتابخانه‌ی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووه چونكه هه‌ریاریزانێك كه ئاستێكی وای هه‌بوبێت ناسراو بووه و بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی یه‌كێتی و یانه و دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كانی نێو خۆی و ده‌ره‌كییه‌كان .
پاشان مامۆستا به‌كر مسته‌فا له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ( رِابطة الرياضين الرواد العراقي في امريكا ) كه د ، عیصام زه‌كی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات سه‌ردانێكی فه‌رمی شاری سلێمانی كردوو میدالیای ڕێكخراوه‌كه‌یانی پێشكه‌ش به چه‌ند وه‌رزشكارێكی دێرینی یاری باله كرد كه بریتی بوون له به‌نده و م ، ڕزگار كه‌مال ، خه‌بات صاڵح ، به‌رزان عه‌بدولاَ و نزار مسته‌فا ئه‌مین ، وه ئه‌و سه‌رۆكه میدالیایه‌كی به‌خشیه د ، عه‌لی ته‌ها به‌لاَم به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی به گرنگمان زانی مه‌راسیمێكی بۆ ڕێك بخه‌ین و سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا پێشكه‌شی بكات .
سه‌باره‌ت به مێژووی وه‌رزشی د ، عه‌لی ، به‌كر مسته‌فا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌و یاریزانه مێژوویه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و باشترین یاریزانی پێگه‌ی چواری نێو ئه‌و پێكهاته‌یه بووه و ووتی ، من شاهیدی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ده‌م كه له ولاَتی توركیا و له نێو كه‌مپی هه‌ڵبژارده‌كه له كۆی نۆ یاری هه‌شت یاریمان به‌سه‌ركه‌وتن كۆتایی پێهێناوه و ته‌نیا ئه‌و یارییه‌ی عه‌لی مان له‌گه‌ڵ نه‌بوو توشی شكست هاتین ، هه‌ربۆیه ئه‌و یاریزانه له نێو پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دره‌وشاوه بووه .
هه‌ر له مه‌راسیمی پێشكه‌ش كردنی میدالیای ڕێزلێنان به ناوبراو هه‌ریه‌ك له حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه و سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی كابتنی تیپی باله‌ی یانه‌كه‌یان كرد كه تا ئه‌مڕۆ خزمه‌ت به یانه‌كه‌یان ده‌كات و به یه‌كێك له كادره دڵسۆزه‌كانی یانه‌ش له قه‌ڵه‌م درا .