‌نەشتەرگەری گۆرینی جومگەی ئەژنۆ بۆ كێ ده‌كرێت؟



ته‌ندروستی‌ - 

یەکێکە لە نەشتەرگەریە سەرکەوتووەکان لەگەڵ پێشکەوتنی زانست  و بەدیهێنانی پلاتینی جۆری زۆر سەرکەوتووی ئەژنۆ، دكتۆر ئامانج پسپۆڕی ئێسك و شكاوی له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" نەشتەرگەری گۆرینی جومگەی ئەژنۆ بریتیە لە خاوینکردنەوەی برینی ناو جومگە و دانانی پلاتینە لە شوینی برینەکە، ئەم نەشتەرگەریە بۆ ئەو کەسانە ئەنجام دەدرێت کە داخوران یاخود سەوەفانی جومگەی ئەژنۆیان دەگاتە پلە چوار یاخود پلە سێیە بەلام سود لە دەرمان و دەرزی ئەژنۆ وەرناگرن."

هاوكات بۆ ئەو کەسانە ئەنجام دەدرێت کە تەمەنیان لە سەروو پەنجا ساڵیەوە و واتە بە دەگمەن بۆ کەسێک دەکریت کە تەمەنی خوار پەنجا ساڵ بێت تەنها ئەگەر ئژنۆی زۆر ماندوو بێت و هێچ چارەسەرێك سودی نەبێت بۆی.

نەشتەرگەریەکە لە رێگەی سرکردنی گشتی یان نیوەیی ئەنجام دەدرێت و کاتی  نەشتەرگەری نزیکەی کاتژمێرێک بۆ دوو کاتژمێر دەبێت کە پەیوەستە بە کارامەیی پزیشکەکە و شێواوی ئەژنۆکە، نەخۆش دوای نەشتەرگەری رۆژی دواتر دەتوانی هەلستێتەوە سەر پێی خۆی و رۆیشتن بکات بە یارمەتی بەکارهێنانی گۆچان بۆ ماوەی دوو هەفتە تا سێ هەفتە دواتر ئاسایی رێگە دەکات و قالدرمە بەکار دەینی ، نوشتانەوەی ئەژنۆ دوای نەشتەرگەری تا نزیکەی ١١٠ پلە دەبێت . 

گۆرینی هەردوو جومگەی ئەژنۆ لە یەک کاتدا ئەنجام دەدرێت ئەگەر تەندروستی نەخۆشەکە ریگە بدات، گرنگترین ئامانجی ئەم نەشتەرگەریە نەمانی ئازاری نەخۆشە رێکردنی نەخۆشە بێ ئازار و راستکردنەوەی ئەژنۆیە.



PM:03:24:27/04/2023




ئه‌م بابه‌ته 920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌