ته‌ندروستی -
قه‌ڵه‌وی بۆته یه‌كێك له گرفته باوه‌كانی سه‌رده‌می ئێستا، هۆكاری سه‌ره‌كی توشبوونه به چه‌ندین نه‌خۆشی، دكتۆر دارا پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری له‌م بابه‌ته‌دا گرنگترین هۆكارەكانی خێرا زیاتر بوونی كێش و قەڵەوی باسده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان زیاتر لێی به ئاگابن.
1-سستی غودەی دەرقی.
2- خواردنی بڕێكی زۆر لە خۆراك : هەر كاتێك بڕی خۆراك زیاتر لە پێویستی لەش و سەرف نەكرێت لەڕێی وەرزشەوە كێش زیاد دەكا.
3-نەخواردنەوەی ئاو و وشك بوونەوەی لەش : خواردنەوەی دوو پەرداخ ئاو نیو كاتژمێر پێش نان خواردن یارمەتی دابەزینی كێش دەدات.
4- خواردنی خۆراكی سوێر.
5-شەكەتی و هیلاكی بەردەوام.
6-خەمۆكی : هەندێكجار لە كاتی خەمۆكی و قەلەقی مرۆڤ خواردن زیاتر ده‌خوات به‌راورد به كاتی ئاسایی.
7-خواردنی ناتەندروست دوای وەرزش : پێویستە دوای وەرزش خواردنی سووك وەك شۆربا و سەوزە و میوە یان ماست.