پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتی پله نایابی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كانی عێراق كۆتایی هات و له‌و پاڵه‌وانێتییه تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوایی ئه‌كه‌كانی و به بێ هیچ شكستێك توانی له پێشه‌نگی یانه‌كان بێت .
له دوا ڕۆژی یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م كوڕان و كچانی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی 4 - 2 له تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی هه‌ولێر به‌رنه‌وه و هه‌روه‌ك له دوا یاریدا و له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی فكر به ئه‌نجامی 3،5 به‌رامبه‌ر به 2،5 براوه بوون و به‌و دوو سه‌ركه‌وتنه‌ی دوا ڕۆژی یارییه‌كانیش تیمه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به كۆی 14 خاڵ له پێشه‌نگی یانه‌كانه و یانه‌ی كاره‌با به 13 خاڵ دووه‌مه و پله‌ی سێهه‌میش بۆ یانه‌ی ئیتیصالاته به 12 خاڵ .
جێگه‌ی باسه پاڵه‌وانێتی پله نایابی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری 14 یانه به‌ڕێوه ده‌چێت و بڕیاره یارییه‌كانی كۆتایی له به‌رواری 26 تا 29 ی نیسانی مانگی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت و خاوه‌ن نازناو جامی یه‌كه‌می پێده‌به‌خشرێت .