پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی و له ژێر چاودێری یه‌كێتی تۆپی پێی سلێمانی یاری كۆتایی خولی دۆستانه‌ی تۆپی پێی یانه‌كانی ئه‌و سنوره به‌ڕێوه چوو ، تێیداو له‌و یارییه‌دا كه كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 18 ی ئازاری 2023 ئه‌نجام درا ، تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی ئاشتی و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ئاشتی به یه‌ك گه‌یشتن و دوایی یارییه‌كی به‌هێزی سه‌رنج ڕاكێش دواجار تازه‌پێگه‌یشتووه پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی توانیان به ئه‌نجامی 2 گۆڵی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
گۆڵه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ڕێگه‌ی هه‌ردوو یاریزان ( هه‌مه‌وه‌ند یاسین و ئه‌دهه‌م قه‌س ) تۆمار كران و به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی نازناوی خولی دۆستانه‌ی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری بۆ ساڵی 2023 ده‌سته‌به‌ر بكات .
ئه‌مه‌و دوایی كۆتاهاتنی یاری خه‌لاَت به‌سه‌ر تییپه‌كان دابه‌ش كرا‌و هه‌رچی خه‌لاَتی باشترین یاریزان و گۆڵپارێزی دوا یاری بوو درایه هه‌ردوو یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ( ئه‌دهه‌م قه‌یس و زانا محه‌مه‌دی گۆڵ پارێز ) .