پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق به‌به‌شداری 14 یانه و له نێو هۆڵی هۆتێل ئه‌نته‌ری شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی یانه پله نایابه‌كانی شه‌تڕه‌نجی عێراقی ده‌ستپێكرد .
له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا كه سێ یانه‌ی كوردستان به‌شدارن ، یانه‌ی وه‌رزشی پیشمه‌رگه توانی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ ده‌سته‌به‌ر بكات له یه‌كه‌م یاری پاڵه‌وانێتییه‌كه و به ئه‌نجامی 5 - 1 یاری له یانه‌ی عه‌شتاری برده‌وه ، سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌یان ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند ، كه ئه‌وان وه‌ك تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به پێكهاته‌یه‌كی حه‌وت یاریزانی به‌هێزه‌وه له نێو ئه‌و كێبڕكێیه‌دان و خۆش به‌ختانه‌ش توانیویانه یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن كه یارییه‌كی به‌هێزی پاڵه‌وانێتیه‌كه بووه به‌ده‌ست بهێنن و له یانه‌ی عه‌شتاریان برده‌وه .
ئه‌و ووتیشی ، یارییه‌كان به‌رده‌وامی ده‌بێت و ده‌یانه‌وێت سه‌ركه‌وتن له دوایی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و بۆ نازناویش كۆڵ ناده‌ن .
جێگه‌ی باسه هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، هه‌ولێر و یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی خانزاد له شاری هه‌ولێر ) به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا ده‌كه‌ن .