پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان یاریزانانی دیاری ده‌كات بۆ بانگێشت كردنی كه‌مپه مه‌شقییه‌كانی و له‌و نێوه‌نده‌شدا و به هه‌وڵی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و وسام محه‌مه‌د بازگی سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی تۆپی پێی یانه‌كه ستافی مه‌شقی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه بانگێشت ده‌كات تا له شاری سلێمانی یه‌وه به‌هره‌داران بانگێشتی ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی بكرێن و پێكهاته‌ی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه بێبه‌ش نه‌بێت له یاریزانانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری .
سه‌باره‌ت به بانگێشت كردنی ستافی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری تیمه‌كه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بێ جیاوازی له نێوان یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری سود به ئه‌و فێرخوازوو به‌هره‌دارانه بگه‌یه‌نن كه ده‌توانن له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌وری كاریگه‌ریان هه‌بێت هه‌روه‌ك چۆن له ئێستادا ئاسۆ و شێركۆ بونه‌ته سومبولی هه‌ڵبژارده‌ی پێشكه‌وتوانی عێراق با له ئاسته‌كانی دیكه‌ش یاریزانمان هه‌بێت و بتوانین دڵی هه‌وادارانی ئه‌و یارییه له شاره‌كانی خۆمان و نیشتیمان خۆشبكه‌ین .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له پاش په‌یوه‌ندیان به ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران به خۆشحاڵییه‌وه له ئێستادا هه‌ریه‌ك له كابتن ( عیماد عۆدە یاریدەدەری ڕاهێنەر و ساڵح ڕاهێنەری گۆڵپارێز ) له شاری سلێمانی تاقیكردنه‌وه به یاریزانانمان ده‌كه‌ن و یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌كه‌مان دیاری كردووه كه مه‌شق و یارییه‌كانی لێ به‌ڕێوه ده‌چێت و له‌و ڕێگه‌یه‌وه پشكۆی ئاگری نه‌ورۆزمان ده‌گه‌یه‌نینه ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه ئه‌و یاریزانه تازه‌پێگه‌یشتوانه‌ن كه له ئێستادا له ناوچه جیاوازه‌كانه‌وه دێن و به‌شداری له یارییه‌كانی ده‌كه‌ن تا ڕاهێنه‌رانی ئاماده‌بووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق باشترینه‌كانیان دیاری بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق .