پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئه‌و یانه‌یه‌ی هاوكاره بۆ سه‌رجه‌م وه‌رزشكارانی كوردستان و عێراق ، یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌كه‌ی دابین ده‌كات بۆ ئه‌نجام دانی كه‌مپێكی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی میللی پاسكیل سواری كه‌م ئه‌ندامانی عێراق ، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌شداری ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه له پاڵه‌وانێتی پاسكیلی ولاَتی به‌لجیكا .
ئه‌مه‌و به مه‌به‌ستی سه‌ردانی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه كه له ژێر سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی حكومه‌تی عێراق مه‌شقه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات ، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 11 ی ئازاری 2023 هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و مامۆستا شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌نی سكرتێر و وسام محه‌مه‌د بازگ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه مه‌شقه ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه و پاڵپشتی یانه‌یان بۆ ئه‌و تیمه دووپات كرده‌وه ، هه‌روه‌ك له پای ئه‌و پاڵپشتییه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ، نازم عاجل سد خان سه‌رۆك شاندی هه‌ڵبژارده‌ی میللی پاسكیل سواری عێراق قه‌ڵغانی ڕێزلێنانی به‌خشییه جێگری سه‌رۆكی یانه و سوپاسی كردن له پای ئه‌و هاوكاری و پاڵپشتیانه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ تیمه‌كه‌یان .
جێگه‌ی باسه ، بڕیاره هه‌ڵبژارده‌ی میللی كه‌م ئه‌ندامانی پاسكیل سواری عێراق به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه‌كی نێو ده‌وڵه‌تی له ولاَتی به‌لجیكا بكات .