پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
هه‌ڵبژارده‌ی كچانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق به‌شداری له پاڵه‌وانێتی نه‌ورۆزی شاری تاران ده‌كه‌ن كه بڕیاره یارییه‌كانی له هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت .
له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا چوار كیژه یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌شدارن و نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كه‌ن .
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه و به‌شداری كیژه پێشمه‌رگه‌كان نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پیشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به سایت و په‌یجی پیشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا و ووتی ، دوایی ئه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام درا ، یه‌كێتی گۆڕه‌پان مه‌یدانی عێراق پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتییه به‌هێزه ده‌ست نیشان كرد كه له هۆڵی داخراو له شاری تارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت .
هه‌روه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی ، خۆش به‌ختانه و به هۆی ئاسته به‌رزه‌كانیان هه‌ریه‌ك له كیژه یاریزانانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ( نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د ، بۆ یاری سێ باز ، ئه‌ڤین سه‌عید بۆ یاری 400 مه‌تر ، مریه‌م عه‌بدول حه‌مید بۆ یارییه‌كانی یه‌ك باز و بازی به‌رز ، ڕوقیه جه‌میل بۆ یاری 60 مه‌تر ) دیاری كران و به فه‌رمی له نێو پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دان كه ئه‌و ژماره یاریزانه‌ش ده‌بێته پشكی شێر بۆ یانه‌كه‌مان له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كه .
جێگه‌ی باسه بڕیاره ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی 9 ی ئازاری 2023 شاندی هه‌ڵبژارده‌ی كچانی عێراق به‌ره‌و شاری تاران به‌ڕێبكه‌وێت ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌شداری هه‌ڵبژارده‌كه له‌و پاڵه‌وانێتییه .