پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه ڕێكه‌وتی 6 ی ئازاری 2023 ، ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سه‌ردانی دوا مه‌زاری هیوا ئه‌حمه‌دی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگیِڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌یان له گۆڕستانی شه‌كره‌كه‌ی شاری سلێمانی كرد و سوره‌تی فاتیحایان بۆ ڕۆحی كۆچكردوو خوێند .
ئه‌مه‌و له وته‌یه‌كی كورتدا به‌ڕِێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ووتی ، یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ساڵی داهاتووی ته‌مه‌نی ناوی هیوا ئه‌حمه‌د به زیندووی له نێو یانه‌كه‌ی ده‌هێڵێته‌وه و ئه‌و كه به‌شێك بوو له یانه‌كه‌مان خه‌مخۆری وه‌رزشكاران و وه‌رزش دۆستانیش بوو كه كاته‌كانی خۆی بۆ خزمه‌ت به ناوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و یاریزانه‌كان ته‌رخان كردبوو به‌لاَم ته‌مه‌ن بواری نه‌داو گه‌ڕایه‌وه به‌رده‌رگای ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره و میهره‌بان هه‌ربۆیه ئه‌مڕۆ له یادی هه‌شت ساڵه‌ی كۆچی دوای دا له خوای گه‌وره ده‌پاڕینه‌وه كه ڕۆحی كاكه هیوای براو هاوڕێمان به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و بۆ ئه‌به‌د ئاسوده بێت .