ته‌ندروستی -
دكتۆره یلینا سۆلۆماتینا پسپۆڕی ڕوسی بواری خۆراك ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات ئه‌و خۆراكانه بخۆن كه بڕێكی باش مادده‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر و ڤیتامین بی و ترشی چه‌وری ئۆمیگا سێ ی ناتێری تیادایه چونكه مێشك چالاك ده‌كه‌ن.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" ئه‌م جۆره ترشانه ده‌ماره خانه‌كان به چالاكی ده‌هێڵێته‌وه ئه‌ویش گرنگه بۆ چالاكی جه‌سته‌ی مرۆڤ و هه‌وكردنی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه و ڕێگری ده‌كه‌ن له به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن به‌و هۆیه‌وه كه‌سه‌كه له جه‌ڵده پارێزراو ده‌بێت"
ترشه چه‌وریه‌كان له‌ناو " ماسی چه‌ور و گوێز و زه‌یتی كه‌تان" هه‌یه، ڤیتامین B12 له‌ناو گۆشتی سوور و جگه‌ر هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته بڕی پێویست مادده‌ی دژه ئۆكسێنه‌ری ده‌ستكه‌وێت باشتر وایه" گێزه‌ر و سپێناغ و گۆشت و جگه‌ری ماسی و ماسی چه‌ور و هێلكه بخوات"
هاوكات ڕیشاڵ له سه‌وزه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان هه‌یه، ئه‌م پپسۆڕه باس له‌وه ده‌كات" سیر كاریگه‌ری به‌هێزی هه‌یه و وه‌ك دژه هه‌وكردن كار ده‌كات و كاریگه‌ری وه‌ك ده‌رمانی ئه‌سپرین وایه، سوڕی خوێن چالاك ده‌كات و هه‌وكردنی ناو ملوله‌كانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه"