پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی تۆپی پێی سلێمانی له خوله‌كانی دا باشترین یاریزانی یارییه‌كان دیاری ده‌كات و خه‌لاَتیان ده‌كات .
له درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی تۆپی پێی دۆستانه‌ی یانه‌كانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری دا بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان و له یاری نێوان تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی سیروانی نوێ و پێشمه‌رگه و له دوایی ئه‌وه‌ی یانه‌ی پێَشمه‌رگه به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم یارییه‌كه‌ی برده‌وه ، مسته‌فا غازی یاریزانی تازه‌پێگه‌یشتووی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه
بووه خاوه‌ن گۆڵێكی یارییه‌كه ، له پاش كۆتاهاتنی یاری نێوان هه‌ردوو یانه خه‌لاَتی باشترین یاریزانی یارییه‌كه به‌خشرایه یاریزانی ناوبراو .
مسته‌فا غازی ته‌مه‌ن 17 ساڵ له‌م وه‌رزه به‌رگی تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی پۆشیوه و یه‌كێكه له و یاریزانانه‌ی كه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی تیپه‌كه ده‌بینرێت و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق بووه .