پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه چواره‌م یاری له خولی دۆستانه‌ی تۆپی پێی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجام دا .
كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 24 ی كانوونی دووه‌می 2023 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ئاشتی ، تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی سیروانی نوێ و پێشمه‌رگه به یه‌ك گه‌یشتن ، له‌و یارییه‌دا و له‌سه‌ره‌تاوه سۆران سه‌لیمی ڕاهێنه‌ری پێشمه‌رگه به پلانی هێرشبردن یاری كردوو توانی سه‌ركه‌وتوبێت كاتێك به دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم یارییه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كه‌ی ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به كۆتاهێنا .
هه‌ردوو گۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه له گێمی دووه‌می یارییه‌كه و له‌لایه‌ن یاریزانان ( مسته‌فا غازی و ڕێژوان ناسر ) ه‌وه تۆمار كران و به‌و ده‌ست كه‌وت و ئه‌نجامه‌ش تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی گه‌یشتنی بۆ قۆناغی پێشكۆتایی مسۆگه‌ر كرد كه تێیداو ڕوبه‌ڕوی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی نه‌ورۆزی هاوشاری ده‌بێته‌وه .