پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپه به‌هێزه‌كه‌ی عێراق توانی جامی یانه‌كان بۆ دووه‌م وه‌رزی له‌سه‌ر یه‌ك له شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق بهێنێته‌وه شاری سلێمانی ئه‌وه‌ش له دوایی ئه‌وه‌ی كوڕه پاڵه‌وانه بیرمه‌ندوو بلیمه‌ته‌كانی یانه‌كه توانیان سه‌رجه‌م یارییه‌كانیان له پاڵه‌وانێتی جامی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كانی عێراق به سه‌ركه‌وتن به كۆتابهێنن .
ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 2 ی 1 ی 2023 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕِێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده بوونی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان مامۆستا شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه و وسام محه‌مه‌د بازگ ، خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د و نه‌شمیل محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه پێشوازی كرد ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كه و یاریزانانی تیپه‌كه ، له‌و میواداریه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وێڕایی پیرۆزبایی له ته‌واوی یاریزانان و ستافی مه‌شقی و سه‌رپه‌رشتیار خۆشحاڵی خۆی نیشان دا كه تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌و ئاسته له پاڵه‌وانێتیه‌كانی عێراق ده‌بینرێن و نازناو دوای نازناو بۆ یانه‌كه‌یان یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ده‌ستی دێنن كه ئه‌وه‌ش ڕكابه‌ریی و ماندو بوونێكی زۆری ده‌وێت كه یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌مان له پایته‌ختی عێراقه‌وه ئه‌و ده‌ستكه‌وت و خه‌رمان به‌ره‌كه‌تانه دێنه‌وه شاری سلێمانی و یانه‌كه‌یان .
هه‌روه‌ك پێی ڕاگه‌یاندن كه یانه‌كه‌تان پاڵپشتیتان لێده‌كات و هاوكارتانه بۆ به‌رده‌وامی دان له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته به‌رزه‌تان .
لای خۆشیه‌وه ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سوپاسی ده‌سته‌ی كارگَێڕی یانه‌كه‌یانی كرد كه خه‌م خۆرن بۆیان و وه سوپاسی ته‌واوی یاریزانه‌كانی تیپه‌كه‌ی كرد كه بۆ ئه‌و ده‌ست كه‌وتانه كۆڵنه‌ده‌رن و پێكه‌وه بۆ ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كان هه‌وڵی چڕ ده‌ده‌ن .