پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یه‌كه‌م یاری خۆی له خولی لاوانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجام دا .
له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ئاشتی و كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 5 ی 12 ی 2022 تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانداری له لاوانی یانه‌ی نه‌ورۆزی هاوشاری كرد ، یارییه‌كه به به‌هێزی ده‌ستی پێكردوو ڕێباز صدیقی ڕاهێنه‌ری پێشمه‌رگه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی یاریزانه‌كانی به پێكهاته‌یه‌كی جیاواز یاری كرد و توانی سه‌ركه‌وتوانه یه‌كه‌م یاری تێپه‌ڕێنێت دوایی ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم یارییه‌كه‌ی برده‌وه .
گۆڵه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له خوله‌كه‌كانی 75 و 80 و له ڕێگه‌ی هه‌ریه‌ك له یاریزانان بینه‌ر ڕزگار و خۆژی شكور تۆمار كران و به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش لاوانی پێشمه‌رگه له ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 10 ی 12 ی 2022 ده‌بیته میوانی یانه‌ی ئاشتی .