پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی ، به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به یاوه‌ری مامۆستا شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێری یانه و خاتوو نه‌شمیل محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێَڕی سه‌ردانی ( كه‌ریم محه‌مه‌د ) یاریزانی پیشه‌گه‌ری به ڕه‌گه‌ز غانایی تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌یان كرد ، له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڕێز حاكم مه‌حمود به ناوی یانه‌كه‌یان پرسه‌نامه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌و یاریزانه كرد به هۆی كۆچی دوایی باوكیان و ڕایگه‌یاند كه یانه‌ی پێشمه‌رگه خۆی به هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانێت و وه‌ك یه‌ك خێزان سه‌یری سه‌رجه‌م یاریزانانی یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كیشی بۆ ده‌ربڕی و ووتی ئێمه له یانه له خوای گه‌وره و میهره‌بان ده‌پاڕێینه‌وه كۆچكردوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و سه‌بوری به دڵی خانه‌واده و كه‌س وكاری بدات .
ئه‌مه‌و كه‌ریم محه‌مه‌د یاریزانی یانه‌كه پێزانینی ده‌ربڕی به‌و سه‌ردانه‌ی جێگری سه‌رۆك و یاوه‌رانی و ووتی پێزانینم هه‌یه به‌و سه‌ردانه‌تان و له خه‌مه‌كه‌متان كه‌م كردمه‌وه و سوپاستان ده‌كه‌م .