پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 1 ی 12 ی 2022 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێَڕی پێشوازی كرد له د ، خالد گوبه‌یان ڕاوێژكاری وه‌رزشی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و به‌ڕێز سه‌رتیپ عه‌لی لێپرسراوی بۆردی وه‌رزشی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و ئه‌ندامانی بۆرده‌كه .
له‌و دیداره وه‌رزشییه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ناوی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سه‌رۆكی یانه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی به‌خێرهاتنی د ، خالد گوبه‌یان ڕاوێژكاری وه‌رزشی سه‌رۆك وه‌زیران و لێپرسراوی بۆردی وه‌رزشی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و شاندی یاوه‌ریانی كرد كه سه‌ردانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌یان كردووه ، ئه‌مه‌و به‌ڕێزیان باسێكی له مێژووی وه‌رزشی یانه‌ی وه‌رزشی پیشمه‌رگه و ژێر خانی وه‌رزشی شاره‌كه و كێشه‌كانی وه‌رزش كرد و هیوای خواست پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ ده‌ست نیشان كردنی كه‌م و كوڕییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان تا ژێر خانی وه‌رزشی ولاَتی به‌ره‌و پێش ببه‌ن .
لای خۆشییه‌وه د ، خالد گوبه‌یان سوپاسی تایبه‌تی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی كرد كه خه‌م و خۆر و دڵسۆزێكی به ئه‌مه‌كی وه‌رزشی شاره‌كه‌یه و ته‌نیا هه‌وڵ نادات بۆ یانه‌كه‌ی به‌ڵكوو چاوی له‌وه‌یه خزمه‌ت به چینی وه‌رزشكاران و وه‌رزش به گشتی بكرێت .
ئه‌مه‌و چه‌ندین ته‌وه‌ر باس كرا‌و بڕیار درا له داهاتوو كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بكرێت و سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كان به پرۆتۆكۆڵی وه‌رزشی و لێك تێگه‌یشتن چاره‌سه‌ربكه‌ن .